دوو رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵی KNN ده‌ستگیركران
وێستگه نیوز –
له‌سه‌ر سكاڵای دوو به‌رپرسی سه‌ربازی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دوو رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵی KNN ی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستگیر كران.
به‌رهه‌م عومه‌ر به‌رپرسی دیجیتاڵ میدیای KNN به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی ئایاری 2019 ئاری لوقمان په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ كامێرامانه‌كه‌ی له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیران".
به‌رهه‌م عومه‌ر وتی: "له ئێستادا ئه‌و دوو كارمه‌نده‌مان له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رشه‌قام له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستبه‌سه‌رن".
له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ی كه‌ناڵه‌كه‌وه، به‌رهه‌م عومه‌ر رایگه‌یاند كه "ئاری لوقمان و وێنه‌گره‌كه‌ی له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌مچه‌ماڵدا له ساڵی 2010دا روماڵی خۆپیشاندانه‌كانیان كردووه و له‌و كاته‌دا هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و ئاری لوقمان سكاڵای له‌سه‌ر دوو به‌رپرسی ئه‌منی له چه‌مچه‌ماڵ تۆماركردووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌مڕۆ ئاری لوقمان و وێنه‌گره‌كه‌ی سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن سكاڵاكه‌یان گه‌یشتووه به كوێ، به‌ڵام ئه‌و دوو به‌رپرسه ئه‌منییه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردوون و به فه‌رمانی دادوه‌ر له‌سه‌ر سكاڵای ئه‌و دوو به‌رپرسه ئه‌منییه، ده‌ستگیركراون".
به‌رپرسی دیجیتاڵ میدیای KNN وتیشی: "ئه‌و دوو كارمه‌نده‌مان له ئێستادا مانیان له خواردن گرتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خۆیان به بێ تاوان ده‌زانن و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ شتێكیان نه‌كردووه تا ده‌ستگیربكرێن و ته‌نانه‌ت غه‌دریشیان لێكراوه".
له‌لایه‌كی تره‌وه رائید مه‌حمود به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی چه‌مچه‌ڵ بۆ وێستگه‌ی نیوز رایگه‌یاند كه ئه‌و دوو كارمه‌نده لای ئه‌وانن و به فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی تر رابگه‌یه‌نێت.
PM:03:33:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت