نەجەف.. لە خۆپیشاندانێکی لایەنگرانی سەدردا چوار کەس کوژران
خۆپیشاندەرانی نەجەف.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
شەوی رابردوو لە پارێزگای نەجەف بەشێک لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر خۆپیشاندانیان کرد، لە رووبەڕووبوونەوەشیاندا لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان چوار کەس کوژران و 17 کەسی تریش برینداربوون.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە نەجەف بڵاویانکردەوە، کە خۆپیشاندەران لەسەرەتادا لەبەردەم ماڵی عادل زرکانی، جێگری پارێزگاری نەجەف بوون و داوای لێپرسینەوە و بەسزاگەیاندنی بەرپرسانی گەندەڵیان کرد، دواتریش هێرشیانکردووەتە سەر مۆڵێکی بازرگانی و سوتاندوویانە.
ئەوەش دوای ئەوەهات رۆژی دووشەممە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد لێپرسینەوە لە هەموو ئەوانە بکەن، کە بە کەسانی گەندەڵ ناسراون و هەستاون بە تاڵانکردنی ماڵی گشتی و ناوەندی بازرگانی گەوەرەیان لە شارەکان بنیاتناوە.
هەروەها سەدر لیژنەیەکی لە گرووپی سەرایا سەلام پێکهێناوە بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی هێرشیانکردووەتە سەر ناوەندە بازرگانیەکانی نەجەف و مۆڵێکیان لە شارەکە سوتاندووە.
هــ. ر
PM:02:50:16/05/2019
ئهم بابهته 1792
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت