ئەم خۆراکانە لە هەڵئاوسانی گەدە ڕزگارت دەکات لە ڕەمەزاندا
بەشێکی زۆری ڕۆژووگران دەناڵێنن بەدەست هەڵئاوسانی گەدە و ورگیان لە ڕەمەزاندا و ئازاریان بۆ دروست دەکات، کە بەهۆی خواردنی خۆراکی ناتەندروستەوە تووشدەبن، بەتایبەتی لە پارشێواندا.
پێگەی "hayatouki" بۆ هاوکاریکردنی ڕۆژووگران و ڕزگاربوونیان لە هەڵئاوسان چەند ڕێنماییەک بڵاودەکاتەوە، کە پێکهاتووە لە خواردنی هەندێک جۆری خۆراک کە ڕزگار دەکات لە هەڵئاوسانی گەدە و ورگت.
ماست
بەیەکێک لە باشترین جۆرەکانی خۆراک دادەنرێت، بەتایبەتی لە پارشێواندا، چونکە بڕێکی زۆر پێکهاتەی بەسوودی تێدایە کە دەبێتە هۆی پێدانی وزە و توانا بە لەشی مرۆڤەکان کە لە کاتی ڕۆژوودا لەش پێویستی پێیەتی و ڕێگە لە تینوێتی دەگرێت، لەهەڵئاوسانی گەدە ڕزگارت دەکات.
شوتی
شوتی خۆراکێکی هاوینەیە و باشترین جۆری خۆراکە بۆ ڕۆژووگران، چارەسەری کێشەکانی هەرس و خێراکردنی کرداری هەرس دەدات، جگە لەوەی ئاوێکی زۆر دەدات بە لەش و لە وشکبوونەوە و هەڵئاوسانی گەدە ڕزگارت دەکات.
زەنجەبیل
زەنجەبیل پێکهاتەیەکی ڕووەکی زۆر سوودبەخشە، یارمەتی پاراستنی لەشت دەدات لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان، بەرگری لەشت بەهێز دەکات و کرداری هەرس خێرا دەکات و ڕێگە لە هەڵئاوسانی گەدە دەگرێت.
لیمۆ
لیمۆ سەرچاوەی ڤیتامین سیە بۆ لەشی مرۆڤ و چارەسەری زۆر کێشەی تەندروستی دەکات، لەنێوانیاندا کێشەکانی هەرس و گەدە، ڕێگری لە ترشان و هەڵئاوسانی گەدە دەکات.
ئەنەناس
میوەیەکی زۆر بەسوودە و سەرچاوەی پێکهاتەی "پرومیلین" کە یارمەتی کرداری هەرس دەدات، هەربۆیە شارەزایان ئامۆژگاری ڕۆژووگران دەکەن کە گرنگی بە خواردنی ئەنەناس بدەن، چونکە لە گازات و هەڵئاوسانی گەدە ڕزگاریان دەکات، بەتایبەت خواردنی لە پارشێواندا بە گەدەی خاڵی، جگە لەوەی وزە وتوانای پێویست بە لەشت دەدات.
PM:02:42:16/05/2019
ئهم بابهته 3100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت