نهێنی ئەو کەسانەی هەمیشە برسیانە



کەسانێک هەن هەمیشە گلەیی ئەوە دەکەن کە بەردەوام برسیانە ناتوانن چارەسەری ئەو کێشەیەیان بکەن، بەڵام نازانن کە ڕەفتارەکانی خۆیان دەبێتەهۆی ئەوەی هەمیشە برسی بن و دواجاریش کێشیان زیادبکات.

1-کەم خەوی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان، چونکە هۆڕمۆنی برسێتی "گریلین" زیاد دەکات بەڕێژەی لە %30، ئەمەش کاریگەری سلبی هەیە لەسەر ڕێژەی شەکری خوێن بەرهەمی ئەنسۆلین و دواجار برسێتییەکی زۆر.

2-بەگوێرەی هەواڵەکەی "dw" ئەڵمانی وەرزشکردن هۆکارێکە بۆ برسیبوون، بەتایبەتی کاتێک زیاد لە سنووری خۆت وەرزش دەکەیت، چونکە ڕێژەی هۆڕمۆنەکانی بەرپرس لە برسێتی زیاد دەکات، هەر بۆیە پێویستە بە ئاگاوە جۆرەکانی خواردنی دوای وەرزش هەڵبژێریت.

3-دڵەڕاوکێ و بیرکردنەوەی زۆر، هۆکارێکە بۆ خواردنی خۆراکی زۆر و بەردەوام بیرکردنەوە لە خواردن.

4-کەسانێکی زۆر هەڵە دەکەن لەنێوانی هەستکردنی بە تینوێتی و برسێتی، چونکە وشکبوونەوەی لەش و کەم ئاوی هەستێکی بێزار ناخۆش پێدەبەخشێت، هەر بۆیە کاتێک زۆر لەپڕ هەست بە برسێتی دەکەیت، ئاو بخۆرەوە تا دڵنیا بیتەوە لەوەی برسی نیت.

5-خواردنەوەی پێکهاتە کحولییەکان و زیادڕەوی لە خواردنیدا، چونکە هۆڕمۆنی برسێتی زیاد دەکات، هەر بۆیە دواجار برسی دەبیت.

6-نەخواردنی نانی بەیانی کاریگەری سلبی هەیە لەسەر لەشت، دەبێتەهۆی برسیبوونێکی زۆر، کێشت زیاد دەکات.

7-خواردنی شیرینی و خواردنە خێراکان، بڕێکی زۆ کالۆری تێدایە و تەندروست نییە، ئالوودەت دەکات واتلێدەکات زیاتر بخۆیت و برسی بیت.

8-مانەوەی زۆر برسێتی و لەبیرکردنی ژەمەکانی خۆراک زیانی هەیە، چونکە هۆڕمۆنی "لیبتین" بەرزدەکاتەوە و ڕێگە لە تێربوونت دەگرێت.


PM:02:34:16/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو