هۆشداری له باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌درێت
وێستگه نیوز -
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار هۆشداری له باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌دات و رایگه‌یاند كه ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند كه "له گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاورین و وشكبوونه‌وه‌ی گژوگیاو پۆش پاوان، چه‌ند جارێكه له هه‌ندێك شوێنی سنوری كه‌لار تێبینی ده‌كرێت هه‌ندێك كه‌س ده‌بنه هۆی سه‌رچاوه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بۆ كاری خۆیان خه‌لوز گه‌شده‌كه‌نه‌وه و دواتر به‌جێیده‌هێڵن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "لێره‌وه قایمقامیه‌تی كه‌لار هۆشداری ده‌دات و له رێگه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه چاودێری هه‌موو شوێنه‌كان ده‌كرێت".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر به پێی یاسا و رێنماییه‌كان لێپچێینه‌وه‌یان له گه‌ڵدا ده‌كرێت و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه".
PM:08:09:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت