نرخی تمه‌ن له كاتی داخستنی بازاڕ
وێستگه نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ئایاری 2019، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوون.
ره‌وه‌ز ئامانج له نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ كه له‌كاتی داخستنی بازاڕ له هه‌رێمی كوردستان به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، 1 ملیۆن و 445 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
وتیشی: "هه‌رله‌كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی تمه‌ن به حه‌واڵه بۆ 100 دۆلار 1 ملیۆن و 490 هه‌زار تمه‌ن بووه و 100 هه‌زار تمه‌نیش به‌رامبه‌ر 8 هه‌زار و 350 دیناری عیراقی بوو".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به 8 هه‌زار و 500 دینار بوو.
PM:06:32:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 16976
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت