ڤیدیۆیی فڕۆكه تێكشكاوه‌كه‌ی توركیا له هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز-
له سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی هه‌رێمی كوردستان فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕیی ده‌وڵه‌تی توركیا گڕی گرت و كه‌وته خواره‌وه و گرته‌ی ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕیی ده‌وڵه‌تی توركیا له گوندێكی نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی قه‌دش و شارۆچكه‌ی ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك گڕی گرت و كه‌وته خواره‌وه.
دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیان به بۆردوومانكردنی ناوچه‌كه كرد، تائێستاش روون نه‌بووه‌ته‌وه، كه فڕۆكه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه یان خراوه‌ته خواره‌وه.
PM:03:37:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت