باڵیۆزی عیراق لە روسیا: حکومەتی بەغداد بڕیاریداوە بە کڕینی سیستەمی موشەکی ئێس ٤٠٠


وێستگە نیوز-

ئەمرۆ چوارشەممە حەیدەر مەنسوڕ هادی باڵیۆزی عیراق لە روسیا بە میدیاکانی راگەیاندوە "حکومەتی عیراق بریاریداوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی موشەکی ئێس ٤٠٠ روسیا لە حکومەتی روسیا بکڕێت".

حەیدەر مەنسور هادی ئاماژەی بەوەداوە "لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە گفتوگۆکانی عیراق و روسیا دەستیپێکردووە سەبارەت بەو بابەتە".

هاوکات لە چەند ڕۆژی رابردودا حاکم زاملی پەرلەمانتاری عیراق رایگەیاندبو "گفتوگۆ و دانوستان لەنیوان هەردوو حکومەتی عیراق و روسیا لەبارەی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی موشەکی ئێس ٤٠٠ەوە دەستی پێکردوەتەوە".

هــ.ب


PM:03:11:15/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو