سعودیه په‌یامێك دژی ئێران ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات
وێستگه نیوزـ
عه‌ره‌بستانی سعودی، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد‌و ته‌واوی به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ده‌خاته ئه‌ستۆی ئێران و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
عه‌ره‌بستانی سعودی له‌رێگه‌ی عه‌بدوڵا موعه‌لیمی، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی وڵاته‌كه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نێوده‌وڵه‌تی كردوه و ئاگاداری كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌م به 7 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
هه‌ر له نامه‌كه‌شدا، عه‌ره‌بستانی سعودی به‌رپرسیارێتیی ته‌واوی ئه‌و هێرشه‌ی خستوه‌ته ئه‌ستۆی ئێران و چه‌كدارانی حوسی له یه‌مه‌ن.
رۆژی سێشه‌ممه 14ی ئایاری 2019،
حوسییەکانی یه‌مه‌ن لەڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە دوو دامەزراوەی نەوتی سعودییەیان بۆردومان کرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له نامه‌یه‌كی دیكه‌دا، سعودیه و ئیمارات به هاوبه‌شی هه‌ریه‌ك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نتۆنیۆ گۆتریچ، سكرێتری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیان له‌و هێرشه ئاگادار كرده‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 12ی ئایاری 2019 كرایه سه‌ر
چوار كه‌شتیی بازرگانی له كه‌ناراوه‌كانی ئیمارات و ئاوه‌کانی کەنداوی عەرەب.
سعودیه و ئیمارات رایانگه‌یاندوه كه ئه‌و هێرشانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئاسایشی جوڵه‌ی بازرگانی و ده‌ریاوانیی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌گه‌ری كاره‌ساته ژینگه‌ییه‌كانیش زیاتر ده‌كات.
PM:02:50:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت