خشتەی دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕاگەیەندرا


وێستگە نیوز-

بەپێی خشتەیەکى دابەشکردنی موچە کە وەزارەتى دارایی هەرێم بڵاویکردووەتەوە "تاوەکو ڕۆژى ٢٣ى ئەم مانگە سەرجەم وەزارەت و دەستەکان موچەى مانگى شوبات وەردەگرن".

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند "سبەینێ پێنجشەممە ١٦ى ئایارى ٢٠١٩ موچەى وەزارەتى ناوخۆ، ئەنجومەنى ئاسایش، دەزگاى ئاسایش، زێرەڤانی، فەرمانگەى بەرگرى فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕەگەزنامە دابەشدەکرێت".

سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشکرد "بەپێی خشتەکەی وەزارەتی ڕۆژى یەکشەممە ١٩ى ئایارى ٢٠١٩ موچەى وەزارەتەکانى شارەوانى و کارەبا و گواستنەوە و گەیاندن و پلاندانان و کشتوکاڵ، دیوانى چاودێرى دارایی، دەستەکانى مافى مرۆڤ و وەبەرهێنان و دەسپاکى و ژینگە و ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم، دەزگاى مین و کۆمسیۆنى هەڵبژاردن دابەشدەکرێت".

ڕۆژى دووشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٩ موچەى وەزارەتەکانى بازرگانى و ڕۆشنبیرى و لاوان و ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتى هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیران دابەشدەکرێت.

هاوکات ڕۆژى سێشەممەش ٢١ی ئایاری ٢٠١٩ موچەى خانەنشینى پێشمەرگە و چوارشەممەش موچەى خانەنشینى شارستانى دابەشدەکرێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٢ی ٢٠١٩یە و سێیەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

هــ.ب



PM:02:10:15/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو