فڕۆکەیەکی سیخوڕیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کەوتە خوارەوە


وێستگە نیوز-

لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی فڕۆکەیەکی سیخوڕیی دەوڵەتی تورک گڕی گرت و کەوتە خوارەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکەیەکی سیخوڕیی دەوڵەتی تورکیا لە گوندێکی نێوان کۆمەڵگەی قەدش و شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک گڕی گرتووە و کەوتووەتە خوارەوە.

دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دەستیان بە بۆردوومانکردنی ناوچەکە کرد.

تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە، کە فڕۆکە سیخوڕییەکەی سوپای تورک کەوتووەتە خوارەوە یان خراوەتە خوارەوە.

هــ.ب


PM:01:53:15/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 1536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو