دروستکردنی زلوبیا بۆ بەربانگ



زلوبیا یەکێکە لەو شیرینیانەی لە رەمەزاندا خواستێکی زۆری لەسەرە، دەکرێت لەماڵەوە دروستیبکەیت بەشێوەیەکی ئاسان و خاوێن.

پێداویستیەکان:
دوو پەرداخ ئاو
دوو پەرداخ ئارد
دوو کەوچک نیشاستە
دوو کەوچکی چێشت ماست
یەک کەوچکی چێشت خەمیرە
زەعفەران یان ڕەنگی زەرد

پێداویستییەکانی شیلە:
دوو پەرداخ شەکر
یەک پەرداخ ئاو
یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی
بۆ ماوەی 10خولەک بیکوڵێنە

 ئامادەکردنی:
سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ دەکەین و هەویرێکی شلی لێ دروست دەکەین، بۆ نیو کاتژمێر دایدەپۆشین.

پاشان بەشێوازی خڕ وەک وێنەکان لە ڕۆندا سوری دەکەینەوە.


PM:01:27:15/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 3016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو