سوودەکانی خواردنی شیر و خورما لە رەمەزاندا



بەگشتی شیر و خورما سوودێکی زۆر هەیە لە مانگی رەمەزاندا و گرنگە بایەخ پێبدرێت، بەتایبەت لە پارشێودا، چونکە بڕێکی زۆر وزە بە لەش دەدات و دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی و کانزایی باش، یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.

خورما رێژەیەکی زۆر شەکری سروشتی تێدایە، بڕێکی کەم خوێی کانزایی، بەڵام دەوڵەمەندە بە کانزاکان، بە نمونە کالسیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و مەنگەنیز و کبری.. هتد، هاوکات ڤیتامینەکان و ترشی فۆلیک.

شیر خواردنەوەیەکی بەسوودە و سەرچاوەی ڤیتامین دی و بی12، کاربۆهێدراتت و فۆسفۆر و سیلینۆم و مەگنسیۆم و پرۆتین و زەنک و ریبوفلافینە، کە تەندروستی لەش جێگیر دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەرێ رۆتانا سوودەکانی خواردنی شیر و خورما:

1-بەهێزکردنی تەندروستی ددان و ئێسک.

2-یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.

3-چالاککردنی جەستە و بوونی وزەیەکی باش.

4-شێدارکردنی جەستە.

5-رێگادەگرێت لەوەی تووشی سکچوون تان قەبز بیت.

6-پارێزگاری لە تەندروستی مێشک و دەمارەخانەکان دەکات.

7-یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی، ئارامبوونەوەی دەروون.

8-چارەسەرێکی باشە، بۆ ئەو کەسانەی خوێنیان کەمە.


PM:01:25:15/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 3396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو