لە رەمەزاندا بەمشێوەیە ماکیاژبکە


وێستگە نیوز -

بەشێوەیەکی گشتی لە مانگی رەمەزاندا سادەتر دەردەکەویت، بەڵام ئەمە مانای ئەوەنییە خۆت فەرامۆش بکەیت، بەڵکو رێکخستنی جلوبەرگ و ماکیاژ و لەچکەکەت گرنگە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی جوان و سادە رووخسارت دەربکەویت، ئەم چوار رێنماییە پەیڕەوبکە لەکاتی ماکیاژکردنی رۆژانە:

1-هەڵبژاردنی رەنگەکان زۆر گرنگە، پێویستە رەنگەکەکان سروشتی و ئارامبەخش بن بۆ لێوەکانت یان کوڵمت یان پشتی چاوت، وەک پەمەیی.

2-بەکارهێنانی ئایلەنێر بەشێوەیەکی سادە، هەوڵمەدە بەشێوەی جۆراوجۆر هێڵەکە بکێشیت و چاوەکانت گەورە بکەیت، بەپێچەوانەوە بەشێوەیەکی سادە جوانترە.

3-پێش بەکارهێنانی ماکیاژ، کرێمی شێدارکردنی پێست لەیادمەکە، بۆ ئەوەی پێست گەشاوە و بریقەداربێت.

4-کرێمێکی ئەساسی سروشتی بەکاربهێنە، واتە زۆر دیار و تۆخ نەبێت، بەڵکو تەنها رەنگی رووخسارت یەکبخاتەوە.


PM:01:24:15/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت