نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ی ئایاری 2019، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

شوان هادی، له‌ نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 120 هه‌زار و 150 دیناره‌.

وتیشی: "100 یۆرۆ به‌ 135 هه‌زار و 500 دیناره‌ و 100 پاوه‌ن به‌ 157 هه‌زار دیناره‌".

روونیشیكرده‌وه‌: 100 لیره‌ی توركی به‌ 20 هه‌زار دیناره‌ و هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ هه‌شت هه‌زار و 250 دیناره‌.


AM:10:49:15/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت