عه‌لی سیستانی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق ئاگادار ده‌كاته‌وه
سیستانی و سێ سەرۆکایەتیەکەی عیراق
وێستگه نیوزـ
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عیراق نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق كرد و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاشكراكردوه، داوا له سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی كراوه عیراق له قه‌یرانی ئێستانی ناوچه‌كه به‌دوور بگیرێت.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كه ئاشكرایكردوه كه عه‌بدولهادی حه‌كیم، په‌رله‌مانتاری پێشوی عیراق و كه‌سایه‌تیی نزیك له عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق په‌یامه‌كه‌ی سیستانیی گه‌یاندوه‌ته هه‌ریه‌ك له د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌یامه‌كه‌شی به "زۆر گرنگ" وه‌سفكردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه گرنگترینی ئه‌و په‌یامه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بووه و تیایدا داوا له عادل عه‌بدولمه‌هدی كراوه زیاتر له بڕیاره‌كانیدا توند و خۆراگربێت و نه‌چێته‌ژێرباری فشاره‌كانی ئه‌و حزبانه‌ی بیرله به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانه ده‌كه‌نه‌وه و له بڕیاره‌كانی پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه.
په‌یامه‌كه‌ی سیستانی سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئێستای ناوچه‌كه بووه و سیستانی به عه‌بدولمه‌هدیی وتوه كه زۆر پێویسته عیراق له پریشكی ئه‌و قه‌یرانه به‌دووربگیرێت، ئاگاداری كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ش كه گه‌لی عیراق ماندووه و نایه‌وێت كێشه‌ی دیكه به‌رۆكی بگرێت.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندوه كه ناوه‌ڕۆكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سیستانی بۆ به‌رهه‌م ساڵح و محه‌مه‌د حه‌لبویش به‌نزیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و په‌یامه بووه كه ئاراسته‌ی عه‌بدولمه‌هدی كراوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ش 7ی ئایاری 2019 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له‌سه‌روبه‌ندی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له ناوچه‌كه‌دا، به‌سه‌ردانێكی پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانی عیراق كۆبوویه‌وه.
دوای سه‌ردانه‌كه‌شی مایك پۆمپیۆ به رۆژنامه‌وانانی یاوه‌ری راگه‌یاند كه ئه‌مریكا له‌باره‌ی سه‌روه‌ری عیراق ھه‌ستی به نیگه‌رانی كردووه به تایه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئێران له‌و وڵاته زیادی كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی وت كه "ھاتنم بۆ به‌غدا به ھۆی ئه‌و زانیارییانه بوو كه له باره‌ی زیادكردنی چالاكییه‌كانی ئێران له عیراق به‌ده‌ستمان گه‌یشتبوو".
شه‌وی چوارشه‌ممه 8ی ئایاری 2019، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "ناكرێت روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئێران به‌دوور بزانین".
دواتر و له رۆژی پـێنجشه‌ممه 9ی ئایاری 2019 فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا له‌سه‌ر تویته‌ر و فه‌یسبوكه‌كه‌ی وێنه‌ی فڕۆكه بۆمب هاوێژه‌كانی بڵاوكرده‌وه كه گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌لعه‌دید له وڵاتی قه‌ته‌ر.
AM:10:41:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 20800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت