شەڕڤانان چەکدارێکی مه‌ترسیداریان ده‌ستگیر كرد


وێستگە نیوز-

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، له‌ ناوچه‌ی سلووك-ی سوریا چەکدارێکی مه‌ترسیداری داعشیان ده‌ستگیر كردووە

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیەندراوێکدا ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپەمنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دەستگیرکردنی چەکدارێکی داعشی ڕاگه‌یاند.

ناوەندی راگەیاندنی هێزه‌كانی هەسەدە به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانان، دوێنی له‌ ناوچه‌ی سلووك-ی سووریا ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجام دا، تێیدا تێرۆریستی داعش ته‌لال شنێر (ئه‌بوو هومان)ی ده‌ستگیركرا، كه‌ به‌رپرسی تاوانه‌كانی كوشتنه‌ و ناوبراو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سته‌ گه‌وره‌كانی داعشدا هه‌یه‌.


هــ.ب


AM:09:56:15/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت