ئەمڕۆ عەبدولمەهدی سەردانی تورکیا دەکات
وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە عادل عەبدولمەهدی سەردانی تورکیا دەکات.
بڕیارە ئەمرۆ چوارشەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی
عیراق ەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بچێتە تورکیا.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە "لە
سەردانەکەدا ئەردۆغان و عەبدولمەهدی کۆدەبنەوە و باس لە پەیوەندییەکانی نێوانیان
لە بوارەکانی تیرۆر و وزە و بازرگانی دەبێت".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە سەرەتای ئەم مانگە مەولود چاوش
ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغداد و هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای
هەردولا کۆبوەوە.
هــ. ب
AM:09:00:15/05/2019
ئهم بابهته 1308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت