به‌غدا.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كۆگاكانی خواردنه‌وه كحولییه‌كانی كرده ئامانج
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 14ی ئایاری 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی كه‌راده له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت رویدا، لە ناوچەی کازمیەش ئاگرێک کەوتەوە.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كه كۆگاكانی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولییه‌كانی كردوه‌ته ئامانج، وه‌ك له وێنه‌كانیشدا دیاره، زیانێكی ماددیی زۆر به كۆگاكان گه‌یشتوه، به‌ڵام سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان باسیان له زیانی گیانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه نه‌كردوه.
هه‌ر له به‌غدای پایته‌خت، ئاگرێك له بازاڕێكی ناوچه‌ی كازمییه له باكوری ئه‌و شاره كه‌وته‌وه و سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانیش رایانگه‌یاند كه دوكانه‌كانی ئه‌و بازاڕه تایبه‌ت بوون به فرۆشتنی جلوبه‌رگ.
به‌هه‌مانشێوه‌ش ئه‌و بازاڕه زیانێكی ماددیی زۆری به‌ركه‌وتوه و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیش توانیویانه كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن.
PM:11:45:14/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت