ئیسرائیل شارۆچكه‌یه‌ك له جۆلان به‌ناوی تره‌مپه‌وه بنیاد ده‌نێت
ناتانیاهۆ و ترەمپ
وێستگه نیوزـ
له به‌رزاییه‌كانی جۆلان له سوریا، به‌رپرسانی ئیسرائیل ده‌ستیانكردوه به بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون به‌ناوی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه.
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه ناوچه‌یه‌كیان له به‌رزاییه‌كانی جۆلان دیاریكردوه تا بیكه‌نه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون و ناوچه‌كه‌ش ناوده‌نێن "شارۆچكه‌ی تره‌مپ".
راشیگه‌یاند كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان به پڕۆژه‌كه كردوه و ناونانی ناوچه‌كه‌ش به‌ناوی تره‌مپه‌وه، ستایش و پێزانینی ئیسرائیبه به‌رامبه‌ر "هه‌ڵوێسته مێژوییه‌كه‌ی تره‌مپ كه دانی به سه‌روه‌ریی خاكی ئیسرائیل له به‌رزاییه‌كانی جۆلان نا".
له مانگی ئازاری رابردودا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دانی نا به‌وه‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلان به‌شێكه له خاكی ئیسرائیل.
به‌رزاییه‌كانی جۆلان له سوریا له ساڵی 1967ه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیلدایه و كنسێتی ئه‌و وڵاته‌ش له ساڵی 1981 بڕیاریدا بیخاته‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2017، دانی نا به‌وه‌ی قودس پایته‌ختی ئیسرائیله و بڕیاریدا باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس بگوازێته‌وه.
PM:06:38:14/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت