لیبیا ئیخوان موسلمینی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند
وێستگە نیوز-
پەرلەمانی لیبیا بە ٧٠ دەنگ ئیخوان
موسلمینی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند و گەمارۆی خستە سەر.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا، بە دەنگی ٧٠ پەرلەمانتار رێکخراوی ئیخوان موسلمینی خستە لیستی گەمارۆکان و وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند.
هەروەها لیژنەی پاراستن و ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمانی لیبیا
دەوڵەتی تورکیای بە پشتیوانی لە پاشماوەی فەرماندەکانی ڕێکخراوی قاعیدە و بەجێیکردنی
کلتوری سیاسی ئیخوانەکان تۆمەتبار کرد.
لەوبارەیەوە تاریق جرۆشی، ئەندامی کۆمیتەی
پاراستن و ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمانی لیبیا ڕایگەیاندوە "بەڵگە و ڕاستییەکان کە
کەوتوونەتە دەستی سوپای لیبیا، جەخت لەوەدەکەنەوە کە زۆربەی فەرماندەکانی ڕێکخراوە
تیرۆریستییەکان کە لە لیبیا چوونەتە دەرەوە، ئێستا لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا و
دەوحەی پایتەختی قەتەرن"
ئەم هەنگاوەی لیبیاش دوای ئەوە دێت کە لە ئێستادا پڕۆژەیەک لە کۆنگرێسی ئەمریکایە بۆ ئەوەی رێکخراوی ئیخوان موسلیمین بە رێکخراوێکی تیرۆریست بناسێنن و ناویان بکەنە لیستی رەشی ئەمریکاوە.
هــ. ب
PM:04:00:14/05/2019
ئهم بابهته 1560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت