خانمه هونه‌رمه‌ندێك كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز -
خانمه هونه‌رمه‌ندی كورد دڵپاك سه‌عید كه چه‌ندین ساڵه له بواری هونه‌ریدا كارده‌كات كۆچی دوایی كرد.
په‌یجی گه‌له‌ری شانه‌ده‌ر رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی ئایاری 2019 هه‌واڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی شێوەکار خاتوو (دڵپاک سەعید) مان پێگەیشت".
شێوه‌كار دڵپاك سه‌عید له دایك بووی شاری هه‌ولێره و له ساڵی 2000 یه‌كه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی به‌ناوی (من و سروشت) كردووه‌ته‌وه.
له‌ساڵی 2004 دووه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی خۆی به ناوی (سیمفونیای ده‌شت) كرده‌وه و به شداری زۆرێك له پێشانگه هاوبه‌شه‌كانی كردووه.
PM:02:07:14/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 22212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت