"تیمساحه‌كه‌ی كه‌نداو" له‌سێداره ده‌درێت
وێستگه نیوز –
دادوه‌ری دادگایه‌كی ئێران رایگه‌یاند كه بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ سه‌رۆكی گروپێكی بازرگانیكردن به ماده هۆشبه‌ره‌كان كه به "تیمساحه‌كه‌ی كه‌نداو" ناسراوه، ده‌ركرا.
محه‌مه‌د سادق ئه‌كبه‌ری دادوه‌ر له هه‌رێمی هورمزگانی باشووری ئێران رایگه‌یاند كه بڕیاری كۆتایی دراوه بۆ له‌سێداره‌دانی سه‌رۆكی گروپێكی بازرگانیكردن به ماده هۆشبه‌ره‌كان كه به "تیمساحه‌كه‌ی كه‌نداو" ناسراوه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هاوكات سزای زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی 472 ساڵ به‌سه‌ر 17 ئه‌ندامی تری گرووپه‌كه‌دا دراوه، سه‌ره‌ڕای غه‌رامه‌كردنی دارایی به به‌های 23 ملیار ریاڵی ئێرانی.
ئه‌و گروپه له دوو ساڵی رابردوودا توانییان زیاتر له 400 تۆن ماده‌ی هۆشبه‌ر به قاچاغ ببنه ناو خاكی ئێران.
له دوو ساڵی رابردوودا چالاكییه‌كانی ئه‌ندامانی گروپه‌كه له پاكستانه‌وه تا ئه‌فغانستان و ئێرانی گرته‌وه و كاریان له‌سه‌ر به‌قاچاغبردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ پارێزگاكانی باشووری ئێران و تارانی پایته‌خت ده‌كرد تا ده‌گاته هه‌رێمی ئازه‌ربایجانی باكووری رۆژئاوای ئێران.
AM:11:41:14/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 12076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت