وێنە... توركیا مانۆڕێکی سەربازی ئەنجامدەدات
وێستگە نیوز-
تورکیا مانۆڕێکی سەربازی ئەنجامدەدات و 131 کەشتی لە مانۆڕی گورگی دەریا بەشدار بوون.
هێزه‌كانی ده‌ریاوانی سوپای توركیا له‌ژێر چاودێریی راسته‌وخۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا، گەورەترین مانۆڕی سەربازی له هه‌رسێ ده‌ریای ره‌ش، ئیجه و ده‌ریای سپی ئەنجامدەدەن.
له یه‌كه‌م رۆژی چالاكییه‌كانی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ده‌ریاوانی سوپای توركیا، مانۆڕی "گورگی ده‌ریا 2019" به‌ڕێوه‌چوو.
لەو مانۆڕەدا 131 كه‌شتی، 57 فڕۆكه و 33 هێلیكۆپته‌ر به‌شداربوون، ئامانجه ئاسمانییه نامرۆییه تیژڕه‌وه‌كان و ئامانجه‌كانی سه‌ر رووی ده‌ریا، كرانه ئامانج.
كه‌شتییه‌كان له به‌نده‌ری ئاكساز سه‌ر به پارێزگای موغڵا به‌ره‌و ده‌ریای سپی بەڕێكه‌وتن و، لە بەشێکی مانۆڕەکە ئامانجه ئاسمانییه نامرۆییه تیژڕه‌وه‌كانیان پێكا.
بڕیاره مانۆڕی "گورگی ده‌ریا 2019" تاوه‌كو رۆژی 25ـی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت.
هــ. ب
AM:11:18:14/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت