مه‌حمود سه‌نگاوی كاندیدبوونی كوڕه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تێك راگه‌یاند
مه‌حمود سه‌نگاوی
وێستگه نیوز –
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كاندیدبوونی كاروانی كوڕی بۆ وه‌زاره‌تێك له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه ناوبراو "به ته‌واوی پشتیوانی بڕیاره‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كات و دڵنیایه كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان كه‌سانی به ئه‌زموون و چالاك و به‌توانا ده‌نێرێت نه‌ك كه‌سانێكی لاواز له بڕیار و و ناپاك له لایه‌نی دارایدا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "مه‌حمود سه‌نگاوی بڕوای وایه كه ده‌بێت كاندیدان بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم پاش ئه‌وه‌ی به سه‌رجه‌م فلته‌ره‌كاندا تێپه‌ڕده‌بن ده‌بێت به ده‌نگدان له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا هه‌ڵببژێردرێن و هه‌ر كه‌سێكیش بۆ هه‌ر پۆستێك خۆی كاندید بكات ئازاده".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "مه‌حمود سه‌نگاوی پشتیوان و پاڵپشتی هه‌ر كاندێكی چالاك و به‌توانا و به‌ئه‌زموونه بۆ هه‌ر پۆستێك، به پێویستیشی ده‌زانین ڕایبگه‌ینی كه كوڕی هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاوی (كاروان مه‌حمود سه‌نگاوی) كاندیده بۆ پۆستی وه‌زیری پلاندان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا".
نووسینگه‌كه‌ی راشیگه‌یاندووه كه "مه‌حمود سه‌نگاوی وه‌ك هه‌ر كادرێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پشتیوان و پاڵپشتی ده‌بێت تاكو ئه‌و شوێنه‌ی كه په‌یڕه‌وی رێبازه پیرۆزه‌كه‌ی یه‌كێتی و هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بكات و رێگه‌ش به غه‌در لێكردنی نادات وه‌ك هه‌ر كادرێكی تری چالاكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان".
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ئیمزای كردووه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ی به‌رده‌كه‌وێت، جگه له پۆسته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم.
AM:08:24:14/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 18552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت