نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌ھدی: به‌رنامه‌ی حكومه‌تی ئیتیحادی بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ھه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه
عادل عه‌بدولمه‌ھدی
وێستگه نیوز –
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه به‌رنامه‌ی حكومه‌تی ئیتیحادی بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ھه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رابون مه‌عروف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسۆنی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه "له رێكه‌وتی 12ی ئازاری 2019 فراكسیۆنی ئێمه له په‌رله‌مانی عیراق، به نامه‌یه‌كی فه‌رمی داوامان له سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی ئیتیحادی، عادل عه‌بدولمه‌ھدی، كرد كه به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه كه نقوم بوه له گه‌نده‌ڵیدا، به تایبه‌تی له دۆسیه‌ی نه‌وت و گازدا".
رابون مه‌عروف ده‌ڵێت: "ھه‌روه‌ھا داوامان له سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی ئیتیحادی كرد، كه به‌دواداچون بۆ گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی ھه‌رێم له بواری نه‌وت و گاز، به تایبه‌تی گرێبه‌ستی بیست ساڵه له‌گه‌ڵ گروپی كۆمپانیاكانی پێرڵ پترۆلیۆم (دانا گاز) بكه‌ن كه له پشته‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گرێدراون".
وتیشی: "رێكه‌وتی 6ی مایسی 2019 نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌ھدی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی ئێمه‌ی داوه‌ته‌وه كه به‌رنامه‌ی حكومه‌تی ئیتیحادی بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ھه‌مو عیراق ده‌گرێته‌وه به ھه‌رێمی كوردستانیشه‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایده‌گه‌یه‌نێت "ھه‌موان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه كۆڕنه به كۆڕنه و شوێن به شوێن به دوای دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵیدا ده‌چین و ئه‌مه به‌ڵێنێكه به خوا و خه‌ڵكمان داوه و به‌رده‌وام ده‌بین!".
PM:10:30:13/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 36688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت