ئاگادارییه‌ك بۆ به‌كارهێنه‌رانی ده‌رمانه سێكسییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان
ده‌رون گێژه‌ن ده‌یه‌وێت هاریكاری زه‌ره‌رمه‌ندانی ده‌رمانه سێكسییه‌كان بكات
وێستگه نیوز-
پێشكه‌شكارێكی دیاری كوردستان، ئاگادارییه‌ك بۆ زه‌ره‌رمه‌ندانی به‌كارهێنه‌رانی ده‌رمانه سێكسییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌رون گێژن پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان 24 له‌ئاگادارییه‌كدا داوا له زه‌ره‌رمه‌ندانی به‌كارهێنه‌رانی ده‌رمانه سێكسییه‌كان ده‌كات په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن.
ده‌رون گێژن له‌ئاگاداری نامه‌كه‌یدا كه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت: شەرم و ترسنۆکی ھەندێکمان لەوەی دەمانەوێت بیکەین بازاری بازرگانە بێویژدانەکانی گەرمترکردووە، رۆژانە ھەموومان لە ھەندێک پەیجەوە بینەری ئەو دەرمان و بابەتانەین کە ناویان لێنراون بابەتی سێکسی، زۆر شەرمنانە کرین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت، جا ئەنجامی دوای بەکارھێنانی ھەرچی بێت کریار رووی نایەت باسی بکات.
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی "چ بەرێزێک قوربانی دەستی ئەم دەرمان و کاڵایانەیە و دەیەوێت قسەی ھەبێت بفەرموون بە نامە پێم بڵێن، دڵنیابن ناو و دەنگ و رەنگتان پارێزراو دەبێت.".
مه‌به‌ست له‌ده‌رون گێژه‌ن ئه‌وه‌یه كه له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه بیكه‌ت كه‌یس و داوا له‌حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات رێگری بكات له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌م بازرگانیكردنه.
رۆژانه چه‌ند په‌یجێك له‌تۆڕِه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ریكلامی بازرگانی بۆ چه‌ند ده‌رمانێكی سێكسی ده‌كه‌ن و به‌شێوازێكی سه‌رنج ڕاكێش خواستی له‌سه‌ر زۆر ده‌كه‌ن و ده‌یفرۆشنه‌وه. هه‌روه‌ها فرۆشتنی كه‌ل و په‌لی گه‌وره‌كردنی مه‌مه‌ك و چۆك و سمت دیارده‌یه‌كی تری ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی زه‌ره‌رو زیانه‌كانی بكرێت ده‌فرۆشرێت.
تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی ئه‌و جۆره فڕۆشتنه بكه‌ن.
PM:05:11:13/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 10812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت