ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات و ئه‌مڕۆش چه‌ند شوێنێك مووچه وه‌رده‌گرن.
حه‌سه‌ن ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌ك له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانه سیاسییه‌كان دابه‌شده‌كرێت
هاوكات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشەممە له‌گه‌ڵ مووچه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، مووچەی ئەنجومەنی دادوەریش دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی 8ی ئازاری 2019، حکومەتی هەرێم کۆتاییهاتنی سیستمی پاشەکەوتی مووچه راگەیاند و مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.
AM:09:58:13/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 8808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت