عیراق و كوه‌یت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانیان رێكده‌كه‌ون
وێستگه نیوزـ
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت رایگه‌یاند كه كۆده‌نگییه‌ك له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و عیراقدا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندین كێشه‌ی هه‌ڵواسراوی نێوان هه‌ردوو وڵات.
خالد جاره‌ڵا، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت سه‌باره‌ت به حه‌وته‌م كۆبونه‌وه‌ی وزاریی هاوبه‌شی نێوان وڵاته‌كه‌ی و عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌مجاره كه‌ویت و به‌غدا چه‌ند رێككه‌وتنێك بۆ پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان واژوو ده‌كه‌ن.
ئاشكراشیكرد كه گه‌ڕێكی دیكه‌ی گفتوگۆ به سه‌رۆكایه‌تیی سوباح خالد ئه‌حمه‌د سوباح، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوه‌یت و محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت تا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و شه‌راكه‌تێكی ستراتیژی له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رێت.
ئه‌و به‌رپرسه كوه‌یته وتیشی كه نوێنه‌رانی عیراق و كوه‌یت پێنج به‌ڵگه‌نامه و كۆنوسێكی هاوبه‌ش له سه‌رجه‌م بواره‌كانی هاوكاریی یه‌كتردا واژوو ده‌كه‌ن كه له كۆبونه‌وه‌كانی پێشوودا له‌سه‌ری رێككه‌وتون.
جاره‌ڵا راشیگه‌یاندوه كه كۆبونه‌وه‌كانی عیراق و كوه‌یت له‌كاتێكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه ناوچه‌كه به دۆخێكی ورد و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه گرنگه پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان كوه‌یت و به‌غدا پته‌و بكرێت.
PM:10:20:12/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت