چیرۆكی نه‌هامه‌تی پیاوان به‌هۆی خه‌ته‌نه‌كردنه‌وه
خۆکوشتنی ئەلێکس بووە پاڵنەری بەشێک لە پیاوان تا باسی ئەزموونەکانیان لەگەڵ خەتەنەکردن بکەن
وێستگه نیوز –
سه‌ره‌ڕای به‌ربڵاوی خه‌ته‌نه‌كردنی پیاوان، به‌ده‌گمه‌ن كه‌سانێك هه‌بن باسی بكه‌ن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دایكی مه‌كلومه له به‌ریتانیا چیرۆكی كوڕه‌كه‌ی گیڕایه‌وه كه دوای خه‌ته‌نه‌كردنی خۆی كوشت، زۆربه‌ی پیاوای بڕیاریاندا چیرۆكه‌كانیان و ئه‌زموونه‌كانیان له‌گه‌ڵ خه‌ته‌نه‌كردن باس بكه‌ن.
"ئه‌م به‌یانییه چیرۆكه‌كه‌تم خوێنده‌وه و چه‌ند كاتژمێرێك گریام".
"هه‌مان شت له‌گه‌ڵ من روویدا.... نازانم بۆچی واده‌ڵێم. داوای لێبووردن ده‌كه‌م".
"ئه‌م وتاره وایلێكردم هه‌ست به تێكه‌ڵه‌یه‌كی سه‌یر له غه‌م و نائومێدی و ئاسووده‌یی بكه‌م".
"دواجار ده‌توانم به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له ئه‌زموونه‌كه‌م تێبگه‌م".
ئه‌مه كۆمه‌ڵێك كۆمێنته له‌سه‌ر چیرۆكی خۆكوشتنی ئه‌لێكس هاردی كه دوای نه‌هامه‌تی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌هۆی ته‌سكی ئه‌و پێسته زیاده‌یه‌ی سه‌ری چوكی، خه‌ته‌نه‌كرا، ئه‌لێكس هه‌ستی كرد كه به‌هۆی خه‌ته‌نه‌كردنه‌كه‌وه ئازارێكی زۆر به جه‌سته و ده‌روونی گه‌یشتووه و دوای دوو ساڵ خۆی كوشت.
به‌شێك له خوێنه‌ران ده‌ڵێن كه به‌ر له‌وه هیچ كاتێك باسیان له كێشه‌كانیان نه‌كردووه و ئه‌مه‌ش به‌شێك له ئه‌زموونه‌كانیانه كه به‌شێك له ناوه‌كان گۆڕدراون.
"هیچ كات نه‌متوانیوه سێكس بكه‌م"
به‌هۆی ئه‌و ئازاره زۆره‌ی له ئه‌نجامی تووشبوونی به په‌تایه‌ك له‌ڕێی خه‌ته‌نه‌كردنه‌وه تووشی بوو، كیرتسی ته‌مه‌ن 21 تووشی تێكچوونی باری ده‌روونی بوو.
كیرتس ده‌ڵێت: "ناتوانم هیچ كات سێكس یان خووه‌نهێنی بكه‌م، چونكه هه‌ست به ترس له چوكم ده‌كه‌م".
كیرتس كه له ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا خه‌ته‌نه‌كرا، ده‌ڵێت: "كاتێك خه‌ته‌نه‌كرام تووشی نه‌خۆشییه‌ك بووم و به‌وهۆیه‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چاك ببمه‌وه، شه‌ش هه‌فته‌م پێچوو تا چاك بوومه‌وه".
وتیشی: "به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه پێویست بوو برینه‌كه به خوێیاو پاكژبكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئازارێكی زۆری پێده‌دام، چونكه خوێم ده‌كرد به برینه‌كه‌مدا".
باسی له‌وه‌شكرد كه "نه‌مده‌توانی به‌باشی به‌ڕێدابڕۆم یان بنووم، چونكه هه‌ركاتێك چوكم به‌ر رانم ده‌كه‌وت هه‌ستم به ئازارێكی زۆر ده‌كرد و له شوێنی خۆم ده‌وه‌ستام بۆیه ناچارده‌بوون له ژوورێكه‌وه بۆ ژوورێكی تر به باوه‌ش بمگوازنه‌وه".
هاوكات نووستن كێشه‌یه‌كی تری كیرتس بوو، چونكه له كاتی خه‌ودا جلوبه‌رگه‌كان به‌ر برینه‌كه‌ی چووكی ده‌كه‌وت.
له ئێستادا كیرتس سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره تا بتوانێت سێكس بكات و ئومێده‌واره رۆژێك له رۆژان ئه‌و كاره بكات.
كیرتس ده‌ڵێت: "له قۆناغێك له قۆناغه‌كان، هاوڕێیه‌كی كچم هه‌بوو، كاتێك به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چووین سێكس بكه‌ین، ترپه‌ی لێدانی دڵم خێراده‌بوو و عاره‌قم ده‌رده‌كرد و نه‌مده‌توانی رووبه‌ڕووی ئه‌و بارودۆخه ببمه‌وه".
وتیشی: "ته‌نانه‌ت خۆم ناتوانم ده‌ست له چوكم بده‌م، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوان بكه‌م كه‌سێكی تر ئه‌و كاره بكات و به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ كه چوكم ده‌شوشت، ده‌بوورامه‌وه".
راشیگه‌یاند كه "ئێستا ئه‌وه روونادات، چه‌ند هه‌نگاوێكی بچووكم ناوه و سه‌ركه‌وتنی بچووكم به‌ده‌ستهێناوه كه پێشتر به‌ده‌ستم نه‌هێناوه، بۆیه پێموایه به‌ره‌و باشبوون ده‌چم".
"ره‌قبوونێكی نه‌خوازراو"
جۆن كه ئێستا له په‌نجاكانی ته‌مه‌نیدایه، له قۆناغی منداڵی‌دا خه‌ته‌نه‌كراوه و دواتر تووشی ئه‌وه‌بووه كه له هه‌ندێك كاتی نه‌خوازراودا چووكی ره‌ق ده‌بوو.
جۆن رایگه‌یاند كه كاتێك چیرۆكه‌كه‌ی ئه‌لێكسی خوێندووته‌وه تێگه‌یشتووه كه چۆن چوكی به‌ر جله‌كانی ژێره‌وه‌ی كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه وروژاوه، وتی: "هه‌ستیاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌ربڕینێكی وردی ئه‌و كێشانه‌یه كه رووبه‌ڕووم بوونه‌وه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانم و له‌و باوه‌ڕه‌دابووم كه ئاساییه ئه‌و هه‌ستیارییه زۆره‌م هه‌بێت".
جۆن له ته‌مه‌نی نێوان 6 بۆ 8 ساڵیدا خه‌ته‌نه‌كراوه، به‌ڵام نازانێت هۆكاری ئه‌و بڕیاره چییه و باسی له‌وه كرد كه "بۆ من ئه‌ركێك بوو كه دایكم و پزیشكه‌كه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون كه ده‌بێت بكرێت، باش له یادمه كه له‌و ماوه‌یه‌دا به ناڕه‌حه‌تی میزم ده‌كرد".
دوای خه‌ته‌نه‌كردنه‌كه جۆن هه‌ستی به هه‌ندێك ئازاركردووه و دواتر زۆر هه‌ستیار بووه، وتی: "دوای خه‌ته‌نه‌كردنه‌كه ره‌قبوونی چوكم رووی ده‌دا، نازانم ئایا ئاساییه منداڵێك ته‌مه‌نی له 10 ساڵ كه‌متر بێت چووكی ره‌ق بێت، به‌ڵام ره‌قبوونی چوكم زیاتر بوو".
وتیشی: "له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا بووم كه چووكم ره‌ق ده‌بوو و ئاوم ده‌هاته‌وه، هه‌ستم به ترس ده‌كرد چونكه نه‌مده‌زانی چی رووده‌دات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئینته‌رنێت نه‌بوو، كه‌سێكیش نه‌بوو تا قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م، نه‌مده‌زانی خووه‌نهێنی چییه، به‌ڵام تاكه رێگا بوو كه به‌هۆیه‌وه هه‌ستم به ئاسووده‌یی ده‌كرد".
جۆن له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه شۆكی خه‌ته‌نه‌كرد هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ تێكچوونی ده‌ماره‌كانی له‌داهاتوودا، وتیشی: "پێموایه زۆر هۆكار هه‌ن كه خه‌ڵكی له‌به‌رچاوی ناگرن به‌تایبه‌تی لایه‌نی عه‌قڵی و ده‌رووونی، به ئه‌مانه‌تیشه‌وه ده‌ڵێم هه‌رگیز باسی ئه‌و حاڵه‌ته‌م بۆ هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌كردووه".
"هه‌ست به خۆشی ده‌كه‌م كه ئه‌و پێسته زیاده‌ی ده‌وری چوكم هه‌بوو"
خوێنه‌رێكی تر به‌ناوی بیت ناتوانێت ئه‌و پێسته زیاده‌ی ده‌وری چوكی داوه رابكێشێت و پێیوایه كه كێشه‌یه‌ك نییه پێویستی به چاره‌سه‌ر بێت.
بیت كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه و له ئیلنگ له له‌نده‌ن ده‌ژی، ده‌ڵێت: "من هاوڕه‌گه‌زبازم، ئه‌مه‌شم له دوو ساڵی رابردوودا له په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانم ئاشكرا كرد".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "تا گفتوگۆم له‌گه‌ڵ هاوبه‌شێكی سێكسیم نه‌كرد، نه‌مزانی كێشه‌ی بوونی ئه‌و پێسته‌م هه‌یه كه ده‌وری چوكی داوه، پێیوتم پێویسته بتوانم سه‌ری چوكم ئاشكرا بكه‌م".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دوای كه‌مێك گه‌ڕان له تۆڕی ئینته‌رنێت بۆم ده‌ركه‌وێت كه ئه‌م كێشه‌یه ناوێكی پزیشكی هه‌یه و خه‌ڵكی ئامۆژگاریم ده‌كه‌ن كه چاره‌سه‌ری بكه‌م".
وتیشی: "له‌سه‌ره‌تادا هه‌ستم به نیگه‌رانییه‌كی زۆر كرد، ده‌رباره‌ی خوێندمه‌وه كه چۆن پزیشكان رێگه‌كانی چاره‌سه‌ریان خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌روه‌ك حاڵی ئه‌لێكس ئه‌وان ئیشێكی ئاسان و پاك گه‌وره ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغ به قۆناغ خراپ بێت".
راشیگه‌یاند كه "دڵخۆشم و رازیم به‌وه‌ی ئێستام، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام كه خه‌ته‌نه‌كردن له حاڵه‌تی مندا پێویست نییه و وام لێده‌كات ئازار بچێژم و ده‌ستبه‌جێ په‌شیمان ده‌بمه‌وه".
"مه‌ڵهه‌می سترۆید چاره‌سه‌ری ئه‌و پێسته‌ی ده‌وری چوك ده‌كات"
ئه‌و كاته‌ی مارفن منداڵ بوو به به‌كارهێنانی مه‌ڵهه‌می سترۆید سه‌ركه‌وتووانه چاره‌سه‌ری ئه‌و پێسته زیاده‌ی ده‌وری چوكی كرا و نیگه‌رانه له‌وه‌ی هه‌ندێك له پزیشكان رێنمایی خه‌ته‌نه‌كردن ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بێت.
ئه‌و بۆیه ئه‌م قسه‌یه ده‌كات چونكه پزیشكه‌كان ئامۆژگارییان كردووه كه كوڕه‌كه‌ی خه‌ته‌نه بكات له بری ئه‌وه‌ی مه‌ڵهه‌می سترۆید به‌كاربهێنێت.
مارفین ده‌ڵێت: "كه‌منداڵ بووم كێشه‌ی بوونی ئه‌و پێسته‌م هه‌بوو كه ده‌وری چوكی داوه و كاتێك بوومه هه‌رزه‌كار سه‌ردانی پزیشكم كرد، ئه‌ویش رێنمایی كردم مه‌ڵهه‌می سترۆید به‌كاربهێنم كه زۆر به‌خێرایی كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كرد".
مارتن ئه‌و پێسته‌ی ده‌وری چوكی منداڵه‌كه‌ی لانه‌دا كه ورده‌ورده گه‌وره ده‌بوو، بۆیه كه ته‌مه‌نی بوو به 11 ساڵ كوڕه‌كه‌ی برده لای پزیشك ئه‌ویش ره‌وانه‌ی پسپۆڕێكی كرد له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان.
مارفین وتی: "پزیشكه پسپۆڕه‌كه چه‌ند بژارده‌یه‌كی خسته‌به‌رده‌ستم كه یان نه‌شته‌رگه‌ری بكه‌م، یاخود وازی لێبێنم به‌ڵام چاودێری بكه‌م بزانم خۆی چاك ده‌بێت".
وتیشی: "پزیشكه‌كه دوو بژارده‌ی خسته‌به‌رده‌م یان خه‌ته‌نه‌كردن، یان بڕینی ئه‌و پێسته زیاده‌یه و چاودێریكردنی بزانم چاك ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پێسته‌كه نه‌مێنێت".
"دوای خه‌ته‌نه، سێكسكردن باشتر ده‌بێت"
رۆبه‌رت دوسون كه ئێستا ته‌مه‌نی 51 ساڵه، له گه‌نجێتیدا له كاتی ئه‌نجامدانی سێكسدا تووشی خوێنبه‌ربوون ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه خه‌ته‌نه‌ی ده‌كه‌ن، له‌سه‌ره‌تادا په‌شیمان بووه له خه‌ته‌نه‌كردنه‌كه، به‌ڵام رایگه‌یاند كه دواتر سێكسكردنی باشتر بووه.
ده‌رباره‌ی خه‌ته‌نه‌كردنه‌كه‌ی، دوسون وتی: "له‌سه‌ره‌تادا زۆر ئازارم هه‌بوو، نزیكه‌ی نیو سه‌عاتی پێچوو، هاوڕێ كچه‌كه‌م له ده‌ره‌وه چاوه‌ڕوانی كردم و گوێی له هاواركردنم بوو".
كاتێك رۆبه‌رت منداڵ بووه، توانیویه‌تی ئه‌و پێسته‌ی زیاده‌یه ده‌وری چوكی داوه رابكێشێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی پێسته‌كه ته‌سك بووه‌ته‌وه و نه‌یتوانیوه رایبكێشێت.
به‌وهۆیه‌شه‌وه له ساڵی 2017دا له كاتی ئه‌نجامدانی سێكسدا تووشی خوێنبه‌ربوون بووه و چووه‌ته لای پزیشكێك ئه‌ویش ئامۆژگاری كردووه كه خه‌ته‌نه بكات.
پزیشكه‌كه هیچ بژارده‌یه‌كی تری بۆ پێشنیاز نه‌كردووه، رۆبه‌رتیش دوای گه‌ڕان له ئینته‌رنێتدا بڕیاری داوه خه‌ته‌نه بكات.
له حوزه‌یرانی 2018دا رۆبه‌رت له ڤێتنام چوكی خه‌ته‌نه‌كرد و رایگه‌یاند كه "دڵخۆش بووم كه له كاتی ئه‌نجامدانی سێكسدا سه‌ری چوكم ده‌رده‌كه‌وت".
سه‌رچاوه: BBC
PM:09:48:12/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 27884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت