نرخی تمه‌ن له‌كاتی داخستنی بازاڕ


وێستگه‌ نیوزـ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی ئایاری 2019، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوون.

به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ كه‌ له‌كاتی داخستنی بازاڕ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، 1 ملیۆن و 415 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

هه‌رله‌كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی تمه‌ن به‌ حه‌واڵه‌ بۆ 100 دۆلار 1  ملیۆن و 483 هه‌زار تمه‌ن بووه‌ و 100 هه‌زار تمه‌نیش به‌رامبه‌ر 8 هه‌زار و 450 دیناری عیراقی بوو، هاوكات 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 120 هه‌زار و 100 دیناری عیراقی بوو.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕدا نرخی‌ 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانی‌ به‌رامبه‌ر به‌ 8 هه‌زار و 850  دینار بوو.


PM:08:30:12/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 5184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت