واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز –
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا سبه‌ینێی بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێی شاره‌كه و جێگره‌كانی دیاری كرد.
له نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نی پارێگای نه‌ینه‌وادا كه ئه‌مڕۆ ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كراوه، سیدۆ چه‌تۆ حه‌سۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی دیاری كردووه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه "پاڵپشت به حوكمی به‌ندی حه‌وته‌م له ماده‌ی 7ی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ژماره 21ی ساڵی 2008 و به‌هۆی چۆڵبوونی پۆستی پارێزگار و جێگره‌كانی، سه‌عات 2ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/5/13 وه‌ك واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی دیاریكرا".
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی له ژماره‌ی رۆژی 6ی ئایاردا ئاشكرایكرد كه لایه‌نێكی سیاسی پێشنیازی بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كردووه كه بڕی 250 هه‌زار دۆلار و ئۆتۆمبێلێكی نوێ-یان بداتێ به‌و مه‌رجه‌ی ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ی بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا بده‌ن.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "راسته‌وخۆ دوای لابردنی پارێزگاری نه‌ینه‌وا له پۆسته‌كه‌ی، ململانێكان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌ستی پێكرد".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "هه‌ر لایه‌نێك ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سایه‌تی سوننه و شیعه و كوردی له خۆی گرتووه و یه‌كه‌م جاریشیه كه‌سایه‌تییه سونییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی نه‌ینه‌وا دێنه گۆڕه‌پانی كێبڕكێكه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی پارێزگار و پێدانی به یه‌كێك له هاوپه‌یمانه‌كانیان".
سه‌رچاوه‌كه پێیوایه كه "كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه به پۆستی پارێزگای نه‌ینه‌واوه ده‌كرێت".
راشیگه‌یاند كه یه‌كێك له قه‌واره‌كان له به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كانیان بۆ كاندیده‌كه‌ی بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، پێشنیاری 250 هه‌زار دۆلار و ئۆتۆمبێلێكی جۆری (GMC) ی نوێی بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كردووه.
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 21ی ئازاری 2019 له دوورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌ی غاباتی شاری موسڵ له‌سه‌ر رووباری دیجله یه‌ختێك به ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتییه‌وه ژێرئاوكه‌وت.
دواتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی یه‌خته‌كه 120 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه 55 كه‌س رزگار كراون و كه ژماره‌یه‌كیان منداڵن، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش سێ رۆژ ماته‌مینیی بۆ قوربانیانی روداوه‌كه راگه‌یاند.
له 24ی ئازاری 2019، په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر داوای عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، نه‌وفل عاكوب، پارێزگاری موسڵ و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له پۆسته‌كانیان دورخسته‌وه و بڕیاری دا به پێكهێنانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری شاره‌كه به‌ڕێوه ببات.
رۆژی 26ی ئازاری 2019، ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عیراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ نه‌وفل حه‌مادی سوڵتان (نه‌وفل عاكوب) پارێزگاری موسڵ و چوار به‌رپرسی دیكه ده‌ركرد.
PM:05:37:12/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت