عومان بۆ جارێکی دیکە باڵیۆزخانە لە عیراق دەکاتەوە


وێستگە نیوز-

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەێنێت "وڵاتی عومان جارێکی دیکە بە فەرمی باڵیۆزخانەکەی لە عێراق دەکاتەوە".

ئەمڕۆ شەممە ماڵپەری وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندوە "محەممەد ئەلحەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق و هاوتا عومانییەکەی، لەسەر داوای عومان لەسەر دووبارە چالاککردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان رێککەوتون".

وەزارەتی دەرەوی عێراق هاتووە ئاماژەی بەوەشداوە "عێراق ئەم هەنگاوە بۆ دووبارە بەهێزکردنەوەی پەیوەندییەکانمانە لەگەڵ عومان".

تاکو ئێستا وادەی کردنەوەی ئەو باڵیۆزخانەیە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات لە دوای کردنەوەی ئەو باڵیۆزخانەیە بچێتە قۆناغێکی نوێوە.

هــ. ب


PM:11:57:11/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت