نرخی تمه‌ن زیاتر داده‌به‌زێت
وێستگه نیوز -
له پاش كشانه‌وه‌ی واشنتۆن له رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015 و به‌هۆی سزاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه تا دێت به‌های دراوی ئێرانی داده‌به‌زێت.
به‌پـێی بازاڕه‌كانی دراو له ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر 15 هه‌زار و 350 تمه‌ن بووه، له كاتێكدا هه‌فته‌ی رابردوو به 14 هه‌زار و 600 ته‌مه‌ن بوو، واته له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا نرخی یه‌ك دۆلار 750 تمه‌نی دیكه‌ی زیادكردووه.
شاره‌زایان ده‌ڵێن: "دابه‌زینی به‌های دراوی ئێران هێنده‌ی دیكه زیادیكرد دوای ئه‌وه‌ی تاران رایگه‌یاند ئاماده نییه چیتر پابه‌ندی هه‌ندێك له خاڵه‌كانی رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بێت". جگه له‌وه‌ش ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر كه‌رتی پیشه‌سازی كانزای ئێران‌دا سه‌پاند.
مانگی رابردووش ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای مانگی پـێنجه‌وه چیتر له‌و وڵاتانه خۆش نابێت كه نه‌وت له ئێران هاورده‌ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به ئامانجی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی ئه‌و وڵاته‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مریكا هێزی سه‌ربازی زیاتری ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه له پاش ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێرانی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ له نوێژی هه‌ینیدا له شاری ئه‌سفه‌هان یوسف ته‌باته‌بائی‌نه‌ژاد پـیاوی ئاینی ئێرانی وتی: "ئه‌و كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌ی ئه‌مریكا كه به ملیار دۆلاره ده‌كرێت به موشه‌كێك له وێرانبكرێت".
PM:10:18:10/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 15480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت