عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیاری دا دیارییه‌كانی راده‌ستی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بكات
عادل عه‌بدولمه‌هدی
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاری دا ئه‌و دیارییانه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی بیانییه‌وه پێشكه‌شی ده‌كرێت، راده‌ستی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بكات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه ناوبراو بڕیاری داوه سه‌رجه‌م ئه‌و دیارییانه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی بیانییه‌وه پێشكه‌شی ده‌كرێت، راده‌ستی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بكات به‌وپێیه‌ی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌تن بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له 7ی ئایاری 2019دا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به ره‌سمی دكتۆر عه‌بدولئه‌میر ئه‌لحه‌مدانی وه‌زیری رۆشنبیری له‌و بڕیاره‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه وه‌زیری رۆشنبیری پێشنیازی كردووه له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی عیراق به‌شێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و دیارییانه بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌شێك له‌و دیارییه گرانبه‌هایانه‌ی به‌رپرسانی بیانی پێشكه‌شی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌كه‌ن به‌های ره‌مزی و هونه‌ری گه‌وره‌یان هه‌یه و به‌شێكیان به‌هایه‌كی ماددی زۆری هه‌یه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وێنه‌ی به‌شێك له‌و دیارییانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له 100 دانه زیاترن و به نووسراوی ره‌سمی راده‌ستی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌كرێن.
PM:08:30:10/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت