مالیكی: ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی به‌غدا نیشانه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی تیرۆرستیی نوێیه
نوری مالیكی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی قانون ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدای كرد و پێی وایه كه ئه‌و كرده‌وه‌یه نیشانه‌ی "پڕۆژه‌یه‌كی تیرۆستیی نوێیه" كه شانه نوستوه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی قانون له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بازاڕی جه‌میله له ناوچه‌ی سه‌در-ی خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا، به‌رونی نیشانی ده‌ده‌ن كه شانه نوستوه‌كان پڕۆژه‌یه‌كی نوێی تیرۆرستییان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك بترسێنن و كه‌لێن بخه‌نه دۆخی ئه‌منیی به‌غداوه.
مالییكی داواشی له هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی كردوه ئاستی ئاماده‌باشییان زیادبكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی قۆناغی داهاتوو تا بتوانن پیلانه‌كانی تیرۆرستان و ئه‌وانه‌ش كه ده‌ستیان له‌پشتیانه‌وه‌یه، پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی قانون، داواشی له سیاسه‌تمه‌دارانیعیراق كرد له ئاست به‌رپرسیارێتیی نیشتمانیدا بن و له‌پێناو پشتیوانیكردن له پرۆسه‌ی ئه‌منی، هه‌موو هێزی خۆی كۆبكاته‌وه و سه‌رجه‌م هه‌ڵوێسته‌كانیشی یه‌ك بخات.
شه‌وی پێنجشه‌ممه 9ی ئایاری 2019 خۆكوژێك به پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو له بازاری جه‌میله-ی ناوچه‌ی سه‌در له به‌غدای پایته‌خت، خۆی ته‌قانده‌وه و به‌پێی میدیا عیراقییه‌كان 8 كه‌س كوژراون و 10ی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:11:37:09/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت