ناوچه‌ی سه‌در..ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی 22 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
له بازارێكی ناوچه‌ی سه‌دری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا خۆكوژێك به پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو خۆی ته‌قانده‌وه و له‌ئه‌نجامدا 22 كه‌س كوژران و برینداربوون.
سایتی سكای نیوز له‌زاری ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی عیراق به پله‌ی موقه‌ده‌م كه نه‌یویستوه ناوی بڵاوبكرێته‌وه، ئاشكرایكرد، خۆكوژه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی ئایاری 2019 له كۆگا بازرگانییه‌كانی بازاڕی جه‌میله له ناوچه‌ی سه‌دری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه.
ئه‌فسه‌ره‌كه راشیگه‌یاندوه كه به‌پێی ئاماره‌كان 7 كه‌س كوژراون و 15 دیكه‌ش برینداربوون، به‌ڵام میدیا عیراقییه‌كان باس له كوژرانی 8 كه‌س و برینداربوونی 10ی دیكه ده‌كه‌ن.
PM:10:43:09/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت