روسیا و فه‌ره‌نسا هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی روحانی راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
دوای وتاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ندێك له بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوا، به‌رپرسانی هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا و روسیا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یاند.
ژان ئێف لۆدریان، وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه به‌رده‌وام بێت، وتیشی كشانه‌وه‌ی ئێران له ڕێككه‌وتنه‌كه خراپترین بژارده‌یه.
هاوكات به‌رپرسانی روسیا ڕایانگه‌یاند: ئه‌مریكا بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێران هه‌ڵوێستی نوێ سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بگرێته‌به‌ر و داواشی له واشنتۆن كرد كه به‌رامبه‌ر به ئێران نیازی دانوستان نیشان بدات.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8 ئایاری 2019، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران هۆشداریی دا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی خۆرئاو و ئه‌و كاره‌ی به مه‌ترسیدار بۆ ئێران و جیهان وه‌سفكرد، وتیشی کە تاران پابەندبونی خۆی بە رێککەوتنەکە کەمدەکاتەوە و یۆرانیۆمی زیاتریش دەپیتێنێت.
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كشایه‌وه كه له ساڵی 2015 و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا واژو كرابوو.
له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا قۆناغی دووه‌می سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند و به‌وه‌ش سزاكان له‌سه‌ر تاران توندتركران ئه‌مجاره‌ش سزاكان له شه‌ش مادده پێكهاتبوو.
AM:11:05:08/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 8224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت