ده‌هۆڵ ده‌كوتێت
وێستگه نیوز –
خانمه پێشكه‌شكار شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا له ریزی هه‌ڵپه‌ڕكێ دێته ده‌ره‌وه و ده‌هۆڵ ده‌كوتێت.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج خانمه پێشكه‌شكار له‌گه‌ڵ هاوكار یاسین په‌یامنێری كه‌ناڵی رووداو له هۆتیڵ رامادای شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، له ئاهه‌نگه‌كه‌دا شانۆ به‌كر له ریزی هه‌ڵپه‌ڕكێ دێته‌ده‌ره‌وه و ده‌هۆڵ ده‌كوتێت.
شانۆ كچی هونه‌رمه‌ند به‌كر فه‌ره‌جه و له‌دایكبووی سلێمانی ساڵی 1994ه‌و چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به كاری هونه‌ری و راگه‌یاندن كردووه و له چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی كاری كردووه‌و وه‌ك ژه‌نیاری ئامێر عود ئه‌ندامی گروپی میوزیكی لوڕه.
PM:10:57:05/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 38180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت