چاوی كامێرای وێستگه له مۆزه‌خانه‌ی پیكاسۆ
وێستگه نیوز –
مۆزه‌خانه‌ی پیكاسۆ ده‌كه‌وێته شاری به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا و زۆرترین كاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی ئیسپانی پاپلۆ پیكاسۆی تێدا نمایشكراوه.
مۆزه‌خانه‌ی پیكاسۆ Museu Picasso)) یه‌كێك له مۆزه‌خانه میللییه‌كانی ئیسپانیایه و زۆرترین سه‌ردانكه‌ری هه‌یه.
مۆزه‌خانه‌كه ساڵی 1963 به 574 كاری هونه‌ری كرایه‌وه كه له‌لایه‌ن "جیمی سیپارتس" هاوڕێی پیكاسۆ و خاوه‌نی بیرۆكه‌ی مۆزه‌خانه‌كه‌وه پێشكه‌شی هونه‌رمه‌ند كرا.
هه‌روه‌ك پیكاسۆ نزیكه‌ی هه‌زار كاری هونه‌ری و كه‌لوپه‌لی كه‌سی خۆی پێشكه‌شی مۆزه‌خانه‌كه كرد و ئه‌و كارانه‌ی ئێستا له مۆزه‌خانه‌كه‌دان به نزیكه‌ی 3500 كاری هونه‌ری مه‌زه‌نده ده‌كرێن.
PM:09:29:04/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت