له‌سه‌ر سته‌یج گیانی ده‌رچوو
وێستگه نیوزـ
گه‌نجێكی به‌شداربووی هه‌فته مۆدێل له شاری ساوپاولۆ-ی به‌رازیل له‌كاتی نمایشكردندا هه‌ستی به‌گێزژبون كرد و دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سته‌یج كه‌وت، یه‌كسه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا.
كوڕه نمایشكاره‌كه به‌ناوی تالیس سوارێز، ته‌مه‌ن 26 ساڵه و له‌كاتی نمایشكردنی به‌رهه‌مێكی بازرگانی بۆ ماركه‌ی ئۆكسا له به‌رازیل، به‌به‌رچاوی ئاماده‌بوانه‌وه كه‌وت و له‌سه‌ر سته‌یج گیانی ده‌رچوو.
روداوه‌كه رۆژی شه‌ممه 27ی نیسانی 2019 رویداوه و وه‌ك ده‌وترێت سه‌ره‌تا ئاماده‌بوان وایانزانیووه كه‌وتنه‌كه به‌شێكه له نمایشكردنی جلوبه‌رگه‌كه و كوڕه نمایشكاره‌كه به ئه‌نقه‌ست وا ده‌كات، به‌ڵام دواتر كه زانرا كه‌وتنه‌كه جدییه، به‌په‌له گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه و له‌وێ هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی پشتڕاستكرایه‌وه.
ده‌شوترێت كه سه‌ره‌تا سوارێز قاچی له قه‌یتانه‌كه‌ی گیربووه و دوای كه‌وتنیشی كه‌ف له ده‌مییه‌وه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
نمایشی هه‌فته مۆدێلی ساوپاولۆ رۆژی 22ی نیسان ده‌ستێكرد و رۆژی 27ی نیسان كۆتایی هات، نمایشه‌كه‌ش به یه‌كێك له گرنگترین چالاكییه‌كان له ئه‌مریكای لاتین هه‌ژمار ده‌كرێت.
PM:09:38:28/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 5048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت