عیراقییه‌ك سه‌رنجی ئه‌وروپای راكێشاوه
عەلی هەیسەم
وێستگه نیوزـ
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵی عیراق له‌نێو چه‌ند خانمه ژه‌نیارێكی شۆخوشه‌نگی ئه‌وروپا و وڵاتانی جیهان به ئامێری عوده‌كه‌یه‌وه له یه‌كه‌م ئۆكێسترای موزیكی عه‌ره‌بی ده‌ركه‌وت به‌مدواییه له تاراوگه دامه‌زراوه.
عه‌لی هه‌یسه‌م فله‌یح، ئه‌و گه‌نجه عیراقییه ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌یه كه به‌به‌شداریی 30 ژه‌نیاری ئه‌وروپا و جیهان یه‌كه‌م ئۆركێسترای موزیكی عه‌ره‌بیی به هه‌وڵی تایه‌تی خۆی له تاراوگه دامه‌زراندوه، هه‌یسه‌م دوای ساڵێك له داگیركارییه‌كانی داعش كۆچی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق كردوه و له فینلاند گیرساوه‌ته‌وه.
عەلی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له زانستی فیزیای زانكۆی به‌غدا و له ته‌مه‌نی 12 ساڵییه‌وه كار له‌سه‌ر ژه‌نینی ئامێری عود ده‌كات، دوای گه‌یشتنیشی بۆ فینلاند له‌گه‌ڵ بانده موزیكه بچوكه‌كانی هلسنكی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كاری كردوه و دواتریش ده‌ستی به وانه وتنه‌وه له خوێندنگه‌ی موزیكی منداڵان له‌و وڵاته كردوه.
سه‌باره‌ت به ئۆركێستراكه‌شی رایگه‌یاندوه كه ئامانجی گواستنه‌وه‌ی وێنای موزیكی عیراقی به‌تایبه‌ت و موزیكی عه‌ره‌بییه به ئه‌وروپا، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵیشدا پێنج چالاكییان هه‌بووه و پشتیوانیشی له هیچ لایه‌نێك بۆ دامه‌زراندنی وه‌رنه‌گرتوه و ئه‌وه‌ی ده‌یكات ته‌نها به هه‌وڵی تایبه‌تیی خۆیه‌تی.
PM:09:36:27/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت