بەهۆی رانه‌مریشكەوە هاوسەرەکەی کوشت
وێستگه نیوز –
هه‌ندێك رانه‌مریشك بوونه‌هۆكاری كوشتنی پیاوێكی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه له شوقه‌كه‌ی خۆیدا.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "dailymail "ی به‌ریتانی، دوای ئه‌وه‌ی وو شوچن به‌ده‌ستی به‌تاڵ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌مه‌قاڵێیه‌كی توندیان ده‌بێت، چونكه پێشتر هاوسه‌ره‌كه‌ی داوای لێكردبوو له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ندێك رانه‌مریشكی بۆ بكڕێت.
پیاوه‌كه كڕینی رانه‌مریشكه‌كانی له بیر ده‌چێت و به‌هۆیه‌وه شه‌ڕ له‌نێوانیان دروست ده‌بێت، هاوسه‌ره‌كه‌شی به‌ره‌و چێشتخانه‌كه‌یان ده‌چێت و به‌چه‌قۆیه‌كی میوه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه و هێرشده‌كاته‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی و چه‌ند چه‌قۆیه‌كی لێده‌دات و ده‌یكوژێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان رووداوه‌كه له 13ی ئه‌م مانگه‌دا له شوقه‌ی ئه‌و خێزانه له ناوچه‌ی لوجیانگ له هه‌رێمی ئانهۆی چین روویداوه.
كه‌سوكاری قوربانییه‌كه رایانگه‌یاند كه دوای هاوسه‌رگیری، پیاوه‌كه زۆر نازی ژنه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه و زۆرجار له مێرده‌كه‌ی داوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت.
دراوسێكانیان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه رۆژانه مشت‌ومڕ له‌نێوان ئه‌و ژن و مێرده كه خاوه‌نی كوڕ و كچێكن روویداوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان زۆربه‌ی شه‌ڕ و ئه‌و ژن و مێرده له‌سه‌ر دایكی پیاوه‌كه بووه كه له هه‌مان شوقه‌دا له‌گه‌ڵیان ژیاوه و ژنه‌كه داوای له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه كه دایكی بگوازێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی شوقه‌كه، به‌ڵام ئه‌و به قسه‌ی نه‌كردووه.
PM:12:33:26/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 16692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت