به‌وێنه..دوو روداوی هاتوچۆ له سنوری گه‌رمیان
وێنەی هەردوو روداوەکە
وێستگه نیوزـ
له سنوری گه‌رمیان دوو رووداوی هاتوچۆ رویاندا و له یه‌كێكیاندا شۆفێرێك بریندار بوو و ئه‌وی دیكه‌ش خۆشبه‌ختانه زیانی گیانیی به‌داوه نه‌بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی نیسانی 2019، روداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای کەلار مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەهۆی پێکدادانی دوئۆتۆمبێلەوە رویداوه و کەسێک برینداربوو.
ڕوداوەکە دوانیوەڕۆی لەنێوان بارهەڵگرێك له‌جۆری مان و تویۆتا کامری ڕویدا و بەوهۆیەوە جگەلەبرینداربونی شۆفێری تویۆتا کامریەکە، زیانی مادیش بەرئۆتۆمبێلەکان کەوت، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەریش بریندارەکە گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار.
له ڕوداوێکی دیكه‌شدا ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری دونج فینج لەبەرامبەر بەنزینخانەی شار له كه‌لار روویدا و خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبوه.
PM:11:51:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت