"بەردەوامین بۆ کۆتاییھێنان بە دەسەڵاتی مافیاکانی سیاسەت و کۆمپانیا چاوچنۆکەکان"
رابون مه‌عروف
وێستگه نیوزـ
رابون مه‌عروف، په‌رله‌مانتاری جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ێ نوێ له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند كه جیاوازییه‌كان "جوڵانه‌وه‌كه به موڵكی بنه‌ماڵه كراون و تێكه‌ڵی بزنس بوون"، ده‌شڵێت:"بەردەوامین بۆ کۆتاییھێنان بە دەسەڵاتی مافیاکانی سیاسەت و کۆمپانیا چاوچنۆکەکان".
له‌لاپه‌ڕی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، رابون مه‌عروف، په‌رله‌مانتاری جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ێ نوێ له په‌رله‌مانی عیراق چه‌ند سه‌رنجێكی نوسیوه و ده‌ڵێت"کە ئەم جوڵانەوەیەمان دامەزراند، شاڵاوێكی گەورەی بوختان و درۆ لە دژی ئێمە بەرپاکرا. جێگەی داخە خۆت بە ئۆپۆزیسیۆن بزانیت و دیسان لە پەنای ھەمان درۆ و بوختانی حیزبە تەقلیدیەکان خۆت بشاریتەوە! "
ده‌شڵێت: "جیاوازیەکان رۆشن و ئاشکران: کردنی جوڵانەوەکە بە موڵکی بنەماڵە، تێکەڵکردنی جوڵانەوەکە لەگەڵ بزنس و بارگانی، نەبونی ئازادی و دیموکراسی لە ژیانی رێکخراوەییدا!
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی چوارشه‌ممه 24ی نیسانی 2019، شادی نه‌وزاد په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "بانده‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌كه‌ن".
باسی له‌وه‌شكرد كه "له‌چه‌ند ڕۆژی رابردودا له‌لایه‌ن (بانده‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید)ه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی توند و شه‌خسیان لێكراوه كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م كه‌سه نارازییانه بێده‌نگ نه‌بن و واز له‌و هه‌ڵوێستانه‌یان نه‌هێنن ئه‌وا چه‌نده‌ها ڤیدیۆ و وێنه‌ی ده‌ستكاریكراوی نه‌شیاوی ئه‌وان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه".
هاوكات ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 25ی نیسانی 2019، له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی تاوتوێی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی شاسوار عه‌بدولواحید راگه‌یاند: "هیچ ناكۆكییه‌ك له‌ناو نه‌وه‌ی نوێ‌دا نییه و ده‌بوایه هاوڕێكانی له‌م كاته‌دا كه بۆ نه‌خۆشی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته هه‌واڵیان بپرسیایه نه‌ك ناپاكییان لێ بكردایه."
وتیشی: "ئه‌وانه‌ی ده‌وترێن سیناریۆن و خه‌ڵك قێزی لێ دێته‌وه، ئه‌مه‌ش قۆناغێكه تێیده‌په‌ڕێنین، ئه‌مانه گه‌مه‌ی هه‌ردوو حزبی یه‌كێتی و پارتین، پارتی له هه‌ولێر و یه‌كێتیش له سلێمانییه‌وه ئه‌م گه‌مه‌یه له دژمان ده‌كه‌ن، نابێت ئه‌و براده‌رانه به نامه‌یه‌ك بڕوا بكه‌ن كه ره‌نگه ده‌زگای پاراستن و زانیاری بۆیان ناردبن".
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له په‌یامێكدا بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ناو جوڵانه‌وه‌كه‌ی وتی: "هه‌ریه‌ك له‌و براده‌رانه 8 ساڵه هاوڕێی منن و كاریان له‌گه‌ڵدا كردوم، متمانه‌م پێكردون و پێم وابوو ئه‌وان كه‌سی باشن و ویستم ببنه نوێنه‌ری خه‌ڵك، به‌ڵام ئه‌مه شتێكی جه‌رگبڕه كه ئێستا ناپاكیمان لێ ده‌كه‌ن، ئه‌وان زۆرباش من ده‌ناسن و شه‌و و رۆژ له‌گه‌ڵمدا بوون، دڵنیابن شه‌ڕی یه‌كێتی و پارتیمان پێ ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌ستم ناچێته هاوڕێكانی خۆم."
رابون مه‌عروف له به‌شێكی دیكه‌ی نوسینه‌كه‌یدا چه‌ند سه‌رنجێكی خستوه‌ته‌ڕوو و لەدوا سەرنجیشدا دەڵێت: ھیوادارم ھەموان دڵنیابن کە بەردەوامین لە تێکۆشانەکەمان بۆ کۆتاییھێنان بە دەسەڵاتی مافیاکانی سیاسەت و کۆمپانیا چاوچنۆکەکان!
PM:10:26:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 8176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت