قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان گه‌شتیاران ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز –
قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ئاگادار ده‌كاته‌وه كه سبه‌ینێ هه‌ینی بڕی به‌ردانه‌كه‌ی كه‌مناكرێته‌وه و شه‌قامی گشتی گه‌شتیاری (سارتكه)ش به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان هاوڵاتیان و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی رووده‌كه‌نه سنوره‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه "به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌نداوی دوكان پێ یان ڕاگه‌یاندین پێچه‌وانه‌ی هه‌فته‌ی پێشوو ئه‌م هه‌فته‌یه هیچ بڕیارێك نییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌به‌نداوه‌كه‌وه".
قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان ده‌ڵێت: "به‌م هۆیه‌شه‌وه ئاستی ئاوی زێ یه‌كه هیچ دابه‌زینێك به‌خۆیه‌وه نابینێ و شه‌قامی گشتی گه‌شتیاری (سارتكه) به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه".
له ماوه‌كانی رابردوودا به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی زێی بچوك و سه‌رڕێژبونی به‌نداوی دوكان، شه‌قامی گشتی گه‌شتیاری (سارتكه) به رووی گه‌شتیاراندا داخرا و له 18ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕووی گه‌شتیاراندا كرایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی زێیه‌كه‌وه، شه‌قامه‌كه به داخراوی ده‌مێنێته‌وه.
PM:09:38:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 6108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت