"پێشبینی ده‌كرێت عیراق ببێته چواره‌مین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له جیهاندا"
کێڵگەیەکی نەوت لە عیراق
وێستگه نیوز -
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه IEA مه‌زه‌نده ده‌كات تا ساڵی 2030 عیراق ببێته چواره‌مین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له جیهاندا.
ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه IEA له راپـۆرتێكیدا كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تی پـێشبینی ده‌كرێت هه‌تا ساڵی 2030 عیراق رۆژانه بڕی 1.3 ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی زیادبكات و به‌وه‌ش ده‌بێته سێـیه‌م وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه له‌و ماوه‌یه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌و ئاسته زیادبكات.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه IEA ده‌ڵێت: "به‌مزووانه عیراق ده‌بێته چوارهه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له جیهاندا، له پاش ئه‌مریكا و سعودییه و روسیا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ده‌كرێت عێراق له ئاینده گازی سروشتی زیاتر كۆبكاته‌وه و به‌كاریبهێنێت له وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه".
باس له‌وه‌ش كردووه كه "له ئێستادا ساڵانه له عیراق 16 ملیار سێ جا گازی سروشتی به هه‌ده‌ر ده‌چێت و ده‌سوتێنرێت".
فاتح بیرۆل به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه عیراق جگه له نه‌وت، گازێكی سروشتی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ وزه‌ی خۆر، به‌ڵام هێشتا به ته‌واوی سوودی لێوه‌رنه‌گرتوون.
فاتح بیرۆل تێڕوانینێكی ئه‌رێنی بۆ ئاینده‌ی كه‌رتی نه‌وتی عیراق هه‌بوو، راشیگه‌یاند كه گه‌شبینیه‌كه‌ی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه له ساڵی 2012 وه هه‌تا ئێستا به رێژه‌ی سه‌دا 50 به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عیراق زیادیكردووه سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ده‌ستگرتنی داعش به‌سه‌ر یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عیراقدا.
PM:09:24:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت