سه‌باره‌ت به وته‌كانی شادی نه‌وزاد، په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان و ئایا بۆچی ئه‌و خانمه به‌و جۆره ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت، شاسوار عه‌بدولواحید وتی: ئه‌و په‌رله‌مانتاره زۆر باش ئه‌خلاقی من ده‌زانێت و زۆر باشیش من ده‌ناسێت، ئه‌و شتانه دورن له ره‌وشت و به‌های ئێمه، ئێمه ده‌زگایه‌كی سیخوڕی نین، من زۆرم پێ سه‌یره، چۆن كه‌سێك دڵی دێت وا به هاوڕێیه‌كی خۆی بڵێت كه من متمانه‌م پێكردوه، چۆن دڵی دێت سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی خۆی به‌نامه‌یه‌ك ئاوا پشان بدات و بڵێ ئه‌مه شاسواره، سیاسه‌ت پێش هه‌موو شتێك ئه‌خلاقه، ئه‌وه‌ی من بناسێت چاك ده‌زانێت ئێمه كێین.
وتیشی: ئه‌مانه سیناریۆن و خه‌ڵك قێزی لێ دێته‌وه، ئه‌مه‌ش قۆناغێكه تێی ده‌په‌ڕێنین و خه‌ڵك زۆر له‌و قسانه هۆشیارترن، ئه‌مانه گه‌مه‌ی هه‌ردوو حزبی یه‌كێتی و پارتین، پارتی له هه‌ولێر و یه‌كێتیش له سلێمانییه‌وه ئه‌م گه‌مه‌یه له دژمان ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا رویداوه و یه‌كێتی و پارتی به خۆیان و میدیاكانیانه‌وه خه‌ریكن، كۆتایی دێت، یه‌كێتی وپارتی له رابردودا به‌رامبه‌ر ئێمه شكستیان هێنا، چونكه خه‌ڵكی هیوای به نه‌وه‌ی نوێ هه‌یه و ئه‌م گه‌مه‌یه‌شیان شكست ده‌هێنێت.
شاسوار عه‌بدواحید رونیكرده‌وه كه یه‌كێتی و پارتی له رابردوودا ئه‌م كاره‌شیان كردوه و په‌رله‌مانتارانیان بۆ ناوخۆیان راكێشاوه و ئه‌مه‌ش كاری یه‌كه‌مجاریان نییه.
سه‌باره‌ت به قوڵبونه‌وه‌ی ئه‌م كێشانه و كۆتایی هاتنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ێ نوێ، وتیشی: ئه‌مه خه‌ونی یه‌كێتی و پارتییه به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه‌یان هه‌رگیز نایه‌ته‌دی، ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سێكیش واز بهێنن، به‌وه كۆتایی نایه‌ت، خه‌ڵك دوای شاسوار و شه‌خس نه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو له به‌غدا نه‌وه‌ی نوێ جوڵانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزه و ده‌بێت په‌رله‌مانتاره‌كانیشتمان ئه‌وه‌نده به‌هێز بن كه وه‌ك سروه عه‌بدولواحید په‌یوه‌ندیی به‌هێز دروست بكه‌ن.
وتیشی: ئه‌و قسانه ئه‌گه‌ر یه‌كێكی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بیكات، ئاساییه چونكه ده‌ڵێن شاسوار بازرگانی ده‌كات، به‌ڵام عه‌یبه ئه‌و هاوڕێیانه قسه و باسی له‌وجۆره بكه‌ن، ئه‌وان له ناخیاندا من ده‌ناسن و ده‌زانن من بۆچی كار ده‌كه‌م.
شاسوار عه‌بدولواحید وتیشی: خه‌ڵكێكی زۆر هیوایان له‌سه‌ر ئێمه هه‌ڵچنیوه، ئێمه بۆ ئه‌وه نه‌هاتوین خه‌ڵك بێ هیوا بكه‌ین، هه‌ریه‌ك له‌و براده‌رانه 8 ساڵه هاوڕێی منن و كاریان له‌گه‌ڵدا كردوم، متمانه‌م پێكردون و پێم وابوو ئه‌وان كه‌سی باشن و ویستم ببنه نوێنه‌ری خه‌ڵك، به‌ڵام ئه‌مه شتێكی جه‌رگبڕه كه ئێستا ناپاكیمان لێ بكه‌ن.
وتیشی سڕكردنی هه‌ریه‌ك له سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و رابون مه‌عروف به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ تۆڵه كردنه‌وه نییه، به‌ڵام نابێت ئه‌و براده‌رانه به نامه‌یه‌ك بڕوا بكه‌ن كه ره‌نگه ده‌زگای پاراستن و زانیاری بۆیان ناردبن، ئه‌م كاره‌ی ئێمه‌ش كه ده‌ستمان داوه‌تێ كارێكی سه‌خته و فه‌ریش سورامان بۆ رانه‌خراوه، ئه‌مه‌ش كه روویدا شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه، ره‌نگه له داهاتوشدا روو بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو ئه‌وه بوو هاوڕێكانم ناپاكیم لێ بكه‌ن له‌كاتێكدا من بۆ نه‌خۆشی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم، ئه‌وان زۆرباش من ده‌ناسن و شه‌و و رۆژ له‌گه‌ڵمدا بوون، دڵنیا بن شه‌ڕی یه‌كێتی و پارتیمان پێ ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌ستم ناچێته هاوڕێكانی خۆم.
وتیشی: ده‌بوایه ده‌یان ملیۆن دۆلارم بدایه تا ئه‌م كه‌سانه‌م بۆ ده‌ركه‌وتایه، به‌ڵام ئه‌وانه‌مان زۆر به ئاسانی بۆ ده‌ركه‌وت، بۆیه له جاران به‌هێزتر ده‌بین و له‌ئێستاوه كاندیدی باشتر بۆ هه‌ڵبژاردانه‌كانی داهاتوو ئاماده ده‌كه‌ین، بۆیه ئێمه به‌وه بێتاقه‌ت نابین.
له دوا په‌یامیشدا بۆ هاوڕێكانی وتی: ئێمه ده‌ستمانداوه‌ته كارێكی سه‌خت، ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به میلله‌ته‌وه هه‌یه و بەپشوو درێژی به‌سه‌ر ئه‌م قۆناغه‌دا زاڵ ده‌بن، ئه‌وانه‌ش بیانه‌وێت خه‌ڵك بێهیوا بكه‌ن، ئەوە كارێكی خراپه، بۆیه ئه‌وه‌ی بۆ هاڕێكانم هه‌یه ئەوەیە کە فه‌رموو بێن ئه‌وه‌ی كه هه‌یه با چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
په‌یامیشی بۆ خه‌ڵك و هاوڵاتیان ئه‌وه بوو كه بزانن ده‌سه‌ڵاتێك، كه چه‌ندین ساڵه حزبن، ترسیان له نه‌وه‌ی نوێ هه‌یه، بۆیه خه‌ڵك ده‌بێت پشوو درێژ بن.
شه‌وی دووشه‌ممه 22ی نیسانی 2019، به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێوه بڵاویكرایه‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه دراوه‌كه به‌یاننامه‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵا و ره‌زامه‌ندی و ده‌نگی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه ده‌ركراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ به رای گشتیی راگه‌یاندوه "هیج به‌یاننامه و نوسراوێك له ئه‌نجومه‌نی باڵاوه ده‌رنه‌چووه"، ده‌شڵێت: " تائێستا ئه‌نجومه‌نی باڵا و سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه هیچ نوسراویك یاخود یاداشتێكی به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه له لایه‌ن هیج نوێخوازێك و په‌رله‌مانتارێكی لیسته‌كه كه باس له هه‌ر جۆره گله‌ییه‌ك بكات".
له رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ ئه‌وه‌ش هاتووه، ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی جوڵانه‌وه‌كه و په‌رله‌مانتاره‌كان به‌رپرسن له به‌رده‌م هاوڵاتییان و ئه‌نجومه‌نی باڵا و سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه و ئه‌نجومه‌نی باڵا تاكه دامه‌زراوه‌یه كه مافی لێپرسینه‌وه و بریاردانی هه‌یه به پێی په‌یره‌وی ناوخۆ.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا رۆژی سێشەممە 23ی نیسانی 2019، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکیدا لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام نووسی "چاوەرێ‌وان بن لە دوو رۆژی تر دێمەوە، هەمووتان دڵنیا بن کە راستگۆیی و ئەخلاقی جوان و دڵ‌پاکی سەردەکەوێت... خۆفرۆشی و نامەردی و نمەکسوێران بێبەهاترین خەڵکانن لای کۆمەڵگا".
هاوكات دوێنێ چوارشه‌ممه 24ی نیسانی 2019، شادی نه‌وزاد په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "بانده‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌كه‌ن".
شادی نه‌وزاد وتی: "شاسوار و بانده‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت جوڵانه‌وه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه به‌رن هه‌ڕه‌شه‌مان لێكراوه. تووشی شۆك بووین له‌و شێوازی مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵماندا كراوه".
شادی نه‌وزاد باسی له‌وه‌شكرد كه "له‌چه‌ند ڕۆژی رابردودا له‌لایه‌ن (بانده‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید)ه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی توند و شه‌خسیان لێكراوه كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م كه‌سه نارازییانه بێده‌نگ نه‌بن و واز له‌و هه‌ڵوێستانه‌یان نه‌هێنن ئه‌وا چه‌نده‌ها ڤیدیۆ و وێنه‌ی ده‌ستكاریكراوی نه‌شیاوی ئه‌وان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی نه‌وه‌ی نوێ راشیگه‌یاند كه "ئه‌و بانده هه‌ڕه‌شه‌یان له خۆم و ئه‌ندامه ناڕازییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای جوڵانه‌وه‌كه كردوه و به‌شه‌خسی نامه‌یان بۆ من ناردوه و پێیان وتوم چاوه‌ڕوانبه له‌وه‌ش خراپتر ده‌كه‌ین و فلیمی روتت بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه"، ئه‌و په‌رله‌مانتاره وێنه‌ی نامه‌كه‌شی نیشانی رۆژنامه‌نوسان دا.