هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه‌ داعش ئاماری قوربانیانی مه‌ده‌نیی بڵاوكرده‌وه‌

‌فڕۆکەیەکی هاوپەیمانی نێودەڵەتی دژبە داعش لە عیراق و سوریا

وێستگه‌ نیوزـ

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه‌ داعش ئاماری پێنج ساڵی رابردووی قوربانیانی مه‌ده‌نیی له‌ عیراق و سوریا بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ هه‌زار و 300 قوربانییه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوپه‌یمانیی نێوده‌ده‌وڵه‌تیی دژبه‌ داعش رایگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ تا كۆتایی مانگی ئازاری رابردوو هه‌زار و 291 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی له‌ عیراق و سوریا له‌ گورزه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا بونه‌ته‌ قوربانی.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه‌ داعش 34 هه‌زار و 464 گورزی ئاسمانییان له‌ ناوچه‌كانی عیراق و سوریا وه‌شاندوه‌.

دوای راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا، له‌ 19ی كانونی یه‌كه‌می 2019، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، بێئه‌وه‌ی وایده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ ئاشكرا بكات.


PM:07:00:25/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت