له رۆژی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یدا خۆی خنكاند
وێنە-گێتی
وێستگه نیوزـ
گه‌نجێكی پارێزگای میسان له رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا خۆی خنكاند، تائێستاش سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانیش نازانن هۆكاره‌كه‌ی چییه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای میسان رایگه‌یاند: گه‌نجێكی ته‌مه‌نی 22 ساڵی دانیشتوی ناحیه‌ی سه‌لام له پارێزگای میسان نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی نیسانی 2019 خۆی خنكاندوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بووه كه بڕیار بوو هه‌ر ئه‌مڕۆ هاوسه‌رگیری بكات.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌ستپێكردوه و تائێستاش هیچ سه‌ره‌داوێكیان ده‌ست نه‌كه‌وتوه بۆ زانینی هۆكاری خۆخنكاندنی ئه‌و گه‌نجه.
حاڵه‌تی خۆكوشتن له عیراق به‌رده‌وام روو ده‌ده‌ن، رۆژ چوارشه‌ممه 24ی نیسانی 2019ش، پیاوێكی ته‌مه‌ن سه‌روو 50 ساڵ له‌وكاته‌دا كه له فه‌رمانگه‌ی دامه‌زراوه زیندانییه‌كان له ناوچه‌ی جادریه-ی به‌غدا بووه، خۆی سوتاندوه و دواتر به گڕه‌وه هاتوه‌ته ده‌ره‌وه.
شایه‌تحاڵه‌كان وتویانه كه فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه‌یان كردوه به هانای پیاوه‌كه‌وه چوون و ئاگره‌كه‌یان كوژاندوه‌ته‌وه و دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان كردوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عیراق به‌تایبه‌ت كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق، له‌ماوه‌ی چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، 132 كه‌س له عیراق جگه له هه‌رێمی كوردستان، خۆیان كوشتوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 20 كه‌سیان له پارێزگای میسان بووه.
PM:06:20:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت